ئیکنا، په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و دونیای مه‌عنه‌وی
پێشه‌کی:
هه‌واڵنێری نێوده‌وڵه‌تی قورئانیی ئێران (ئیکنا) یه‌که‌مین و ته‌نیا ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی و کارناسانه‌ی قورئانی پیرۆزه له جیهانی ئیسلامدا. به‌رده‌وام هه‌وڵی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه بووه که هه‌واڵه‌کان و ڕووداوه جۆراوجۆره‌کانی ئێران و جیهان به ئاوڕدانهوهیێکی قورئانیه‌وه له بهشگهل جۆراوجۆرێ وه‌کوو رامیاری، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵایه‌تی، تێکۆشانه قورئانیهکان، هزر و زانست، وێبلاگ و نێوده‌وڵه‌تی بخه‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه.
پێشینه:
هه‌واڵنێری قورئانیی ئێران (ئیکنا) پانزه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی 1424 ک.م هاوکات له‌گه‌ڵ بیستی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1382 ک.هـ به به‌شداری (سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێزی ئه‌و کاته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران) کرایه‌وه و کاربه‌ده‌ستانی ئیکنا به یارمه‌تی خودا و رێنوێنیه‌کانی قورئانی پیرۆز و په‌یڕه‌وی له رێگه‌ی ئیمام خومه‌ینی(ره)، رێبه‌ر و شه‌هیده به‌نرخه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی کاری هه‌واڵنێری خۆی به به‌رهه‌م هێنانی 7 هه‌واڵ له رۆژدا به زمانی فارسی ده‌س پێ کرد.
ئامانجه‌کان:
1) په‌ره‌دان به کولتووری به‌رز و گه‌وره و مرۆڤخولقێنهری قورئانی پیرۆز له نێوان چینه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا.
2) زانیاری به‌خشینی رۆژانه و تێر و ته‌سه‌ل له تێکوشانه قورئانیه‌کانی هه‌موو وڵات و نێوده‌وڵه‌تیش.
3) به‌رهه‌م هێنان، تۆمارکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته قورئانیهکان له به‌شه جۆراوجۆره‌کاندا.
4) په‌ره‌دان به رووکردنی هه‌مه‌لایه‌نه به‌ره‌و قورئانی پیرۆز له شوێنگه‌ل و بابه‌تگه‌لی جۆراوجۆری زانستیی، هونه‌ریی، کو‌لتووریی، رامیاریی، ئه‌ده‌بیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و...
5) نواندنی که‌ش و هه‌وای قورئانیی زاڵ به سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ وڵاتانی تری ئیسلامی.
6) کشانه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن له قورئان له نێوان چینه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا.
7) گۆڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان و نموونه هه‌وڵگه‌لی سه‌رکه‌وتوو و به‌رنامه‌گه‌لی قورئانی له به‌شی ده‌ره‌وه و ناوی وڵات.
8) به‌رهه‌م هێنانی رهوتگهلێکی هزریی و کو‌لتووریی له به‌شه جۆراوجۆره‌کاندا له‌سه‌ر بنه‌مای قورئانی پیرۆز.
گرینگ‌ترین تێکۆشانه‌کان:
تێکۆشان و هه‌وڵه‌کانی ئیکنا له چه‌ن به‌شی سه‌ره‌کی خواره‌وه دیاری ئه‌کرێ:
1- به‌رهه‌م هێنانی رۆژانه‌ی هه‌واڵ و وتووێژه جۆراوجۆره‌کان له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی سرویسی هه‌واڵنێریه‌کان.
2- به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتگهلی لێکۆڵینه‌وه و ده‌نگ و باسیی به به‌شداری خاوه‌ن رایان، کارناسان و به‌رپرسان.
3- ئاماده کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری ده‌نگ و باسیی- لێکۆڵینه‌وه‌یی ئیکنا له ژێر ناوی «رایحه» به شێوه‌ی دوو حه‌فته‌نامه.
4- له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی ته‌واو و تایبه‌ت بۆ به‌رنامه‌گه‌لی تایبه‌تی قورئانیی، و میدیاکانی ناو‌و نێوده‌وڵه‌تی.
5- به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه کارناسانه‌کان له به‌رنامه‌گه‌لی تری ئیکنا بۆ هاوبیری و توێژینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی هه‌واڵه که ئه‌م کاره له رێگه‌ی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی هه‌واڵ به پپێی بابه‌تی تایبه‌تی ئه‌و به‌شه و به به‌شداری کارناسان و خاوه‌ن رایان به‌ڕێوه ئه‌چێ.
ئه‌وه‌ی وا له به‌ڵگه‌نامه‌ی روانگه‌ی پێنج ساڵه‌ی ئیکنادا گونجاوه، به‌رهه‌م هێنانی 1200 هه‌واڵ به 35 زمانی کارامه له چوارچێوه‌ی 30 نوێنه‌رایه‌تی ناو‌و 15 نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه له ساڵی 1390دایه.
به‌شی «هه‌واڵنێرانی به شانازی» (فه‌خری) به‌شێکی تر له‌م کۆمه‌ڵه قورئانیه‌یه که به به‌ئه‌ندام بوونی هه‌واڵنێرانی به شانازی له هه‌موو دونیاوه به شێوه‌ی به‌رده‌وام و رۆژانه هه‌واڵ به‌رهه‌م ئه‌هێنێ و یه‌کێ له شانازیه‌کانی ئه‌م به‌شه، ئه‌ندامایه‌تی رێبه‌ری مه‌زنی ئێران، سه‌رۆک کۆماره به‌ڕێزه‌کانی پێشوو و ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران و زۆر له به‌رپرسانی وڵات له‌م به‌شه قورئانیه‌یه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی تایبه‌تنامه‌ی هه‌واڵیی قورئانیی «رایحه» یه‌کێ له تێکۆشانه نووسراوه‌کانی هه‌واڵنێریی قورئانی ئێران (ئیکنا)یه که له راستیدا خه‌زێنه‌یه‌که له بابه‌تگه‌لێ که له هه‌ر ژماره‌دا به پێی زه‌مه‌ن و بابه‌ت له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی هه‌واڵی ئیکنا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی بابه‌تی ئاسان به شێوه‌ی نووسراوه ئه‌خرێته پێش ده‌ستی هۆگران. واته کرانه‌وه‌ی «پهنجهرهگهلێ به‌ره‌و دونیای مه‌عنه‌وی» به‌ره‌و رووی هه‌موو مرۆڤه‌کانی دونیا ئه‌وپه‌ڕی ئامانجی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه.
هیوادارین به یارمه‌تی تایبه‌تی خودای گه‌وره له گه‌یشتن به ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌دا سه‌رکه‌وتوو بین.
|